کتێبی «میتۆدناسی» هەنگاوێکی سەرەتایی و گرینگە بە مەبەستی ناساندن و شیکردنەوەی بنەما فەلسەفییەکانی میتۆدە چەندایەتی و چۆنایەتییەکان لە زانستە کۆمەڵایتییەکاندا کە بە زمانی کوردی پێشکەش دەکرێت. لەم کتێبەدا، پاشخانە سەرکییەکانی میتۆد لە زانستە کۆمەڵایتییەکاندا لەسەر بنەمای سێ پرسی بوون ناسی، مەعریفەناسی و میتۆدناسی لێکدراونەتەوە و بە شێوەیەکی بەراوردکارانە خستراونەتە ڕوو. نووسەری ئەو کتێبە هەوڵێکی بەرچاوی داوە بۆ بەکارهێنانی زمانی کوردی لە پانتای زانست و توێژینەوەی زانستی و لە داتاشینی چەمک و زاراوە هاوسەنگەکان لە زانستە کۆمەڵایتییەکاندا. کتێبی «میتۆدناسی» بەشدارییەکی تیۆریکی و کردەکی و زمان ناسانەیە لە ئاست و چوارچێوەی کەلتوور و کۆمەڵگای کوردی. خۆیندنەوەی ئەم کتێبە بە هەموو ئەو کەسانەی کە جگە لە خولیای توێژینەوەی زانستی، دیانهەوێت لەگەڵ زمان و زاراوە زانستییەکان بە زمانی کوردی ئاشنا بن، پێشنیار دەکرێت.
فرمت محتوا | pdf |
حجم | 4.۷۱ کیلوبایت |
تعداد صفحات | 248 صفحه |
زمان تقریبی مطالعه | ۰۸:۱۶:۰۰ |
نویسنده | ئه حمد محه مه د پوور |
ناشر | لوگوس |
زبان | فارسی |
تاریخ انتشار | ۱۴۰۲/۰۷/۱۷ |
قیمت ارزی | 3 دلار |
مطالعه و دانلود فایل | فقط در فیدیبو |